پەرلەمانی تاک لایەنە و هەرێمێکی دوو ئیدارەی .

بینەر: (11)

ئاکام عمر محمد

ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان ڕوویدا و وەک “ژمارە پەنجاو دوو” ناوزەند کرا، تەنها بڕگە یان یاسایەکی ئاسایی نییە کە لە تێپەڕاندنیدا ئاسان بێت، بەڵکو لە ڕاستیدا کرۆکی ئەم ژمارەیە پەیماننامەیەکی شاراوە یان دەستپێشخەرییەکی مەترسیدارە بۆ دابەشکردنی کۆتا شانۆگەریی قەوارەیەک کە دەیان ساڵە بە خوێن و خەبات ڕووانراوە. ئەوەی ئەمڕۆ بینرا، تەنها سەرەتایەکی شانۆیی بوو بۆ داگیرسانی ئاگرێک کە ڕەنگە زوو نەکوژێتەوە، بەڵکو هێدی هێدی لە ژێرەوە بسووتێت تاوەکو ئەو کاتەی هەموو بنەماکانی پێکەوەژیان و هاوبەشی لە باشووری کوردستاندا دەبنە خۆڵەمێش.

پارتی لە کەری تۆپیو دەگەڕێ ناڵەکەی لێ بکاتەوە هەمویانی دزی لە پەیامنێر و بێژەر و ئەندام پەرلەمانەوە ئەندامی حیزبو و سەرۆک حەشیرەتەوە دە ڵێێ ….
من دەڵێم سەگ بە گەورەی مەکرە چونکا
باش پەروەردە نەکراوە ئەنجامی باش نابێ …
وە داوا لە حیزبەکان ئەکەم باش بن لەگەڵ خەڵک و میللەتی خۆتان با پارتی نەیاندزێ یەک تیکە بەر بێتەوە ئەچێتە کۆشی پارتی ،
مانگا ئاخوڕی باشی دەوێ لای پارتیش ئاخوڕی چەور زۆرە،
پەر لەمان وەک دوکانی بالەی لێهاتووە بالەو دەستی دوو گرانتر بو لە تازەکان ،
من خەمی دەنگی ئەو خەڵکەمە کە دەنگیام دا بەو خۆ فرۆشانە وە خیانەتیان کرد لە بەرکەی خۆیان کە دژی پارتی بون
تا پاشقەل و پاشەڵیام پیستر بێ پارەی باش ئەکەن .

کاتێک باس لە دوو ئیدارەیی دەکرێت، ئەمە تەنها دابەشکردنی جوگرافیا و داهات نییە، بەڵکو لێکترازانی دەروونی و جڤاتی نێوان دوو کۆمەڵگەیە کە لە ژێر چەتری یەک هەرێمدا دەژیان. ئەوەی جێگەی مەترسییە، ئەم هەنگاوە تەنها دەرئەنجامێکی ناوخۆیی نییە، بەڵکو نەخشەسازییەکی دەرەکییە؛ سیناریۆیەک کە لە قۆناغێکدا لە ڕۆژئاوای نیشتمان تاقیکرایەوە و ئێستاش بە شێوازێکی نەرمتر و لە ڕێگەی دەستە و هێزی ناوخۆیی خۆیەوە لە باشووردا دووبارە دەبێتەوە. مەترسیی گەورە لەوەدایە کە هەموو ئەو پردانەی کوردبوونیان لەم پارچەیەدا پێکەوە دەبەستەوە، یەک بە یەک دەبڕێنرێن، تاکو لە کۆتاییدا تەنها لواندنەوەی قەوارەیەکی لاواز و پەرتەوازە بمێنێت کە نە بڕیاری سیاسیی هەیە و نە پێگەی ئابوریی سەربەخۆ.
ڕۆژانی ئایندە و تێپەڕبوونی کات، وەک تەمێکی کەم و زووپڕژاو دەبێت کە بە لادابوونی، ڕووی ڕاستەقینەی زۆرێک لەو هێز و سەرکردانە دەردەخات کە ئەمڕۆ خۆیان لە خشتەی نیشتمانپەروەریدا دەبینن، کەچی لە پشتەوە لێدەری ئەو تەپڵەن کە هەڵپەڕکێی تێکشکان دەگێڕن. ئەوانەی ئەمڕۆ سەرچۆپیان گرتووە، لەوانەیە خاوەنی بڕیار نەبن، بەڵکو تەنها جێبەجێکاری دەستێكی ئاڕاستەکراون، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: کاتێک ئەم سەرچۆپییە کۆتایی هات و تاڵاوی شکستەکە گەیشتە هەموو ماڵێک، کێ بەرپرسیار دەبێت لەو ویرانکارییە سیاسی و مێژووییەی کە بە دەستی خۆمان دروستمان کردووە؟
دابەشبوون و دوو ئیدارەیی ئەگەر لە ئێستادا وەک مەترسییەکی نزیک سەیر بکرێت، لە ئایندەدا دەبێتە زەمینەسازی بۆ کاڵبوونەوەی یەکجاریی ناسنامە. ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت یارییەکە هێشتا لە سەرەتای نیوەی یەکەمدایە، کاتێک کارتەکان زیاتر تێکەڵ دەبن، ماسکەکان دەکەون و ڕووە ڕاستەقینەکان دەردەکەون، ئەوکات دەزانین کە ژمارە پەنجاو دوو تەنها یاسا نەبوو، بەڵکو تابووتێک بوو کە بە دەستی خۆمان و بە ئاهەنگگێڕانەوە، پێشنیاری ناشتنی قەوارەی هەرێممان تێدا کرد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *