لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ یەكەمجارە، ژنێك دەبێتە سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كە د. ڤاڵا فەریدە لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان.
لە خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان بۆ یەكەمجار، د. ڤاڵا فەرید لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كاندید كرا، بەوەیش بووە یەكەم ژن كە ئەو پۆستە وەربگرێت.
ئەمڕۆیش بە دەنگی تەواوی ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان، جارێكی تر پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی وەرگرتەوە.
پڕۆفایلی د.ڤاڵا فەرید:
موعیدە لە كۆلێژی یاسا و ڕامیاری / بەشی یاسا/ زانكۆی سەڵاحەدین لە ڕێكەوتی 3/10/1998.
مامۆستا لە كۆلێژی یاسا و ڕامیاری /بەشی یاسا/ زانكۆی سەڵاحەدین لە ساڵی 2003 تا ساڵی 2013.
ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی لیژنەی كاروباری یاسایی لە ڕێكەوتی 6/11/2013 تا 5/11/2018
ئەندامبوون لە ڕێكخراوەكان كۆمەڵگەی مەدەنی:
1- یەكێتیی مافپەروەرانی كوردستان.
2- یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان.
3- ئینستیتیوتی كورد بۆ ڤیكتمۆڵۆجی و بەرەنگاریوونەوەی جینۆساید.
بەشداریكردن لە كۆنگرەكان:
1- ئەندامبوون لە كۆنگرەی 13 ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
2- كۆنگرەی نێودەوڵەتی تایبەت بە كومەڵكوژی گەلی كورد/ هەولێر / 26، 28- 1 – 2008.
3- كونگرەی زانستی وەزراەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ هەولێر / 2010.
4- كۆنگرەی نێودەوڵەتی تایبەت بە ناساندنی تاوانەكانی جینۆسایدی گەلی كورد/ نەرویج/ 6-6-2011.
* بڵاوكردنەوەی وتار و دیراساتێكی زۆر لە ڕۆژنامە و گۆڤارە جیاجیاكان.
توێژینەوەی بڵاوكراوەكانی:
1- بەرپرسیاریەتیی حكوومەتی عێراقی فیدراڵ لەسەر تاوانەكانی جینۆسایدی گەلی كورد.
2- بەپرسیاریەتیی دەوڵەت لە سەرپێچیكردنی دەستوورەكەی بۆ یاسای گشتی نێودەوڵەتی.
3- كۆتاهاتنی پەیماننامەكان و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكانی تایبەت بە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ.
4- THE RIGHT OF GENOCIDE VICTIMS.
5- پەیماننامەی جەزائیر لەبەر ڕۆشنایی یاسای ئامیرەی نێودەوڵەتی.
6- تایبەتمەندی دادگای تاوانكاری نێودەوڵەتی لەسەر تاوانەكانی دژ بە مرۆڤایەتی لە سووریا.
7- سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لەبەر ڕۆشنایی یاسای نێودەوڵەتی و دەستووری.
بڕوانامەكان:
1- بەدەستهێنانی بڕوانامەی بكالۆریوس لە یاسا/ كولێژی یاسا و ڕامیاری/ زانكۆی سەڵاحەدین/ هەولێر بە پلەی یەكەم لەسەر ئاستی كولێژ لە ساڵی خوێندنی 1997- 1998.
2- لە خوێندنی ماستەر وەرگیراوە بە پلەی یەكەم، بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێناوە لە یاسای گشتی لە كولێژی یاسا و ڕامیاری / زانكۆی سەڵاحەدین بە پلەی زۆر زۆر باشە (جید جیدا عالی) و بە پلەی یەكەم لەسەر قوتابیانی خولەكەی خوێندنی ساڵی خوێندنی 2003. ناونیشانی ماستەرنامەكە (بەرپرسیاریەتیی نێودەوڵەتی لەسەر تاوانەكانی جینۆساید- توێژینەوەیەكی پراكتیكە لەسەر بارودۆخی كوردستانی عێراق)، تێزی ماستەرنامەكە ڕۆڵێكی باڵای هەبوو لە دادگاییكردنی سەدام و دارودەستەكەی لە بەردەم دادگای باڵای تاوانەكانی عێراق.
3- لە خوێندنی دكتۆرا وەرگیرا بە پلەی یەكەم، بڕوانامەی دكتۆرای بەدەست هێناوە لە یاسای گشتی لە كۆلێژی یاسا و ڕامیاری/ زانكۆی سەڵاحەدین بە پلەی نایاب لە ساڵی خوێندنی 2008. ناونیشانی دكتۆرانامەكە (پاراستنی ماف و ئازادییە دەستوورییەكان لەبەر ڕۆشنایی بەرپرسیاریەتیی سیاسی و تاوانكاری دەسەڵاتی جێبەجێكردن).















Leave a Reply