زەیدی: پێنج گرووپی چەكدار بە داماڵینی چەك رازین

بینەر: (1.4K)

ئەمڕۆ دووشەم عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق چاوی بە ژمارەیەك شێخ و سەرۆك هۆزەكان كەوت، رای گەیاند كە رێگە بە كەس نادەن هەوڵی لاوازكردنی دەوڵەت و هەڕشەكردن لە بوونی بكەن، دووپاتی كردەوە كە پێنج گرووپی چەكدار بە داماڵینی چەك رازین و سیانیان چەكەكانیان رادەست كردووە.

روونی كردەوە، حكوومەت عێراقی لە دابڕانێكی نێودەوڵەتی پاراست و دەوڵەتێكی بنیات ناوە عێراقییەكان شانازی پێوە بكەن، ئەو تەنگژە ئابوورییەی هەیە، زۆر كاری لە ئابووری عێراق كرد و عێراق پێویستی بە هاوبەشییەكی نێودەوڵەتییە، بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی بەهێز و پێشكەوتووی ئابووری.

سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە كە چاكسازی ئابووری لە عێراق پێویستی بە راكێشانی وەبەرهێنانی بیانی و چوونەدەرەوەی هەموو هێزە بیانییەكان هەیە، باسی ئەوەی كرد كە لە 2031 بەرهەمی نەوتی عێراق دەگاتە 10 ملیۆن بەرمیلی رۆژانە، باسی دامەزراندنی سندووقێكی بە ناوی “سندووقی نەوەكان” كرد، كە 1.5 ترلیۆن دیناریان بۆ تەرخان كردووە، جیا لەوە ئەو پارەی لە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دەگەڕێندرێتەوە، دەچێتە سەر حیسابی سندووقەكە.

زەیدی ئاماژەی كرد، لەگەڵ توركیا لەبارەی چەند دۆسیەیەك قسەمان كردووە و سوپای ئەو وڵاتە لە بنكەكانی لە ناو خاكی عێراق پاشەكشە دەكات، لەگەڵ كوێتیش كێشەكان چارەسەر دەكەین، لە هەڵمەتی داماڵینی چەك، پێنج گرووپ بە داماڵینی چەكەكانیان رازین و سیانیان چەكەكانیان رادەست كردووە و گفتوگۆش لەگەڵ ئەوانیتر بەردەوامە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *