كۆبوونەوەی ئێران و ئەندامانی هاوپەیمانیەتی مەكە دەستی پێ كرد

بینەر: (24)

دوای سەردانی بەرپرسانی سێ دەوڵەتی ئەندام لە هاوپەیمانیەتی مەكە بۆ تاران، ئەمڕۆ دووشەم كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوە و بەرگری سعوودیە و توركیا و پاكستان لەگەڵ هاوتا ئێرانییەكانیان لە تاران دەستی پێ كرد، ئەوان سەرنجیان خستە سەر ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، كۆبوونەوەی بەرپرسانی ئێران لەگەڵ هاوتاكانیان لە هاوپەیمانیەتی مەكە لە تارانی دەستی پێ كرد، ئەوەش دوای ئەوەی هەریەك لە خالد بن سەلمان وەزیری بەرگری سعوودیە و ئیبراهیم كاڵن سەرۆكی هەواڵگری توركیا و عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاكستان، چاویان بە مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران كەوت.

سعوودیە باسی ئەوە دەكات كە مەبەستی سەردانەكە و كۆبوونەوە چوارقۆڵییەكەی تاران، لە چوارچێوەی بەردەوامیی هەوڵەكانە بۆ هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و هاندانە بەرەو دانوستان و چارەسەری دیپلۆماسی، هەروەها بۆ پاڵپشتیكردنی هەوڵەكانی ناوەندگیریی قەتەر و پاكستانە. ئەمە و لیوا موحسین رەزایی ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران نوێنەرایەتیی ئێران لە كۆبوونەوەكە دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *