پێوەندیی زۆر دانیشتن و تووشبوون بە شێرپەنجە چییە؟

بینەر: (14)

تا ئێستەش نەخۆشی شێرپەنجە لە مەترسیداترین نەخۆشییەكانە و چەندان جۆری هەیە، گرنگە مرۆڤ خۆی لێ بپارێزێت، شارەزایان بە بەردەوام باسی سوودەكانی جووڵانەوە و وەزرشكردن بۆ تەندروستی گشتیی مرۆڤ دەكەن، پزیشكێك ئاماژە بۆ مەترسی زۆر دانیشتن دەكات، بەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە زیاتر دەكات.

نیل ئینگار سەرۆكی بەشی گرێی مەمك ئاماژە دەكات، زۆر دانیشتن پێوەندی بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە هەندێك جۆری شێرپەنجە هەیە، وەك شێرپەنجەی مەمك، زیادەڕۆیی لە دانیشتن جۆرێكە لە شێوازی ژیانی ناتەندروست، مەترسی زیاد دەكات، لەوانە دانیشتن هۆكارێكی مەترسییە.

لە توێژینەوەیەكی پێشوو دەركەوت ئەو ژنانەی شەش سەعات و زیاتر لە رۆژێك دانیشتوون، 10% زیاتر ئەگەری تووشبوونیان بە جۆرەكانی شێرپەنجە هەبوو، لەوانە شێرپەنجەی مەمك، چەند توێژینەوەیەكی تر باسی ئەوەیان كرد كە زۆر دانیشتن لە كاتی كاركردن پێوەستە بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمك، ژنە قەڵەوەكان رۆژانە زیاتر لە چوار سەعات دابنشن، تێكڕای تووشبوونیان زیاتر دەبێت، بۆیە پێویستە دانیشتن بە تێكڕا كەم بكرێتەوە و دانیشتن لەسەر یەك نەبێت، واتە دوای 30 خولەك لە دانیشتن جووڵە بكرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *