ڕۆژانه هه‌شت سه‌عات ده‌خه‌ویت و پشوو ده‌ده‌یت، به‌ڵام دوای هه‌ستان له خه‌و و ده‌ستكردن به چالاكییه‌كانی ڕۆژانه‌ت هه‌ست به ماندوویه‌تی و ته‌مبه‌ڵی ده‌كه‌یت؟ ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه كه كه‌م ده‌خه‌ویت، به‌ڵكوو خه‌و به ته‌نیا پشوو به جه‌سته‌ی مرۆڤ نادات، بگره حه‌وت جۆره پشوو هه‌ن بۆ جه‌سته پێویستن و ده‌بێ پێڕه‌وییان بكه‌ین.
دكتۆره ئه‌لێكسا دیڤیس له ناوه‌ندی گۆڕانكاری پزیشكی ده‌ڵێ، زۆرێك هه‌ست به ماندوویه‌تی ده‌كه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی باش و زیاتر له هه‌شت سه‌عات خه‌وتوون، هۆی ئه‌مه‌یش بۆ پێویستییه‌كانی ژیان و كه‌ڵه‌كه‌بوونی گرفته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه دكتۆره سۆندرا دالتۆن سمیس پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو ئاماژه به‌وه ده‌كات، پشووی جه‌سته‌ی مرۆڤ حه‌وت جۆره كه بریتین له “پشووی جه‌سته‌یی، هزری، هه‌ست و سۆز، كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ستیاری، داهێنان، ڕووحی”، خه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ جه‌سته، به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه هه‌ر حه‌وت جۆره پشووه‌كه‌ی تێدا بێ و قه‌ره‌بووی ئه‌وانیش بكاته‌وه.
بۆ زانینی كێشه‌ی جۆری پشوودانت، پێویسته چۆنیه‌تی رۆتینی ژیانمان هه‌فتانه بگۆڕین، تا بۆمان ڕوون ببێته‌وه، كام جۆری پشوو گرفتی بۆ دروست كردووین و وا ده‌كات كه خه‌واڵوو و ته‌مبه‌ڵ بین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه زۆرباش خه‌وتووین.












Leave a Reply