قەبزی یەكێكە لە كێشە تەندروستییە بێزاركەرەكان، چەند هۆكارێكی هەیە و رەنگە پێویستی بە وەرگرتنی دەرمان هەبێت، ئەگەری هەیە قەبزی بەردەوام پێوەندی بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و لوولەكانی خوێنەوە هەبێت، بەڵام هەموو قەبزییەك مانای تووشبوون بەو كێشەیە نییە.
هەندێك لە توێژینەوەكان قەبزی درێژخایەن و بەردەوام بە زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە كێشەی خوێنبەری تاجی و دڵەنۆرە و پەككەوتنی دڵ و سەكتەی كێشك دەبەستنەوە، قەبزی و كێشەكانی داَ و لوولەكانی خوێن لەگەڵ چەند هۆكارێكی تر هاوكات دەبن، لەوانە چوونە ناو تەمەن و كەمجووڵانەوە و زیادبوونی كێش و ئاكارە ناتەندروستەكانی خواردن، هەروەها كەمخواردنی ریشاڵ كە قەبزی دروست دەكات.
بۆ چارەسەركردنی ئەو حاڵەتە، واتە قەبزی درێژخایەن، دەكرێ خواردنی ریشاڵ، واتە سەوزە و دانەویڵەی تەواو و پاقلەمەنی و چەرەزات زیاد بكرێت، كە رێگە بە تێپەڕبوونی پاشەڕۆ لە ناو ریخۆڵەكان ئاسان دەكەن، جیا لە خواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو شلەمەنی و رۆیشتن و جووڵانەوە و دووركەوتنەوە لە زۆر دانیشتن.












Leave a Reply