توێژەرانی زانستی و تەندروستی هۆشداریی دەدەن لەوەی وریای زۆر دانیشتن بن، ئەگەری زۆرە ئەوانەی كەمتر دەجووڵێنەوە و زۆربەی كاتەكانیان بە دانیشتن بەسەر دەبەن، تووشی شێرپەنجەی جۆراوجۆر بن بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك.
پێگەی “ئەهرام”ی میسری لەبارەی زۆر دانیشتن، بۆچوونی توێژەرانی زانستی و تەندروستیی وەرگرتووە كە ئەوانیش هۆشداریی دەدەن، ئەگەری زۆرە ئەوانەی كەمتر دەجووڵێنەوە و زۆربەی كاتەكانیان بە دانیشتن بەسەر دەبەن، تووشی شێرپەنجەی جۆراوجۆر بن بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك. لە بنچینەوە ئەوانەی زۆر دادەنیشن و جووڵەیان كەمە، ئەگەری زۆرە تووشی هەوكردنی درێژخایەن بن، دواتریش و لە دوورمەودادا سەر بكێشێتە شێرپەنجە، بەتایبەتی شێرپەنجەی مەمك.
توێژینەوەكان بەوە گەیشتوون كە ئەو ئافرەتانەی بەبێ جووڵە و بۆ ماوەی شەش سەعات زیاتر دادەنیشن، ئەگەری هەیە لە دوورمەودادا تووشی شێرپەنجەی جۆراوجۆر بن، لەناویاندا شێرپەنجەی مەمك، بۆیە زۆر دانیشتن و كەمیی جووڵە، مرۆڤ بەگشتی و بەتایبەتی ئافرەتان تووشی ئەو نەخۆشییە دەكات.
بۆیە توێژەران ئامۆژگاری دەكەن كە ئەگەر كەسەكان ناچار بن بەهۆی جۆری كاركردنیانەوە زیاتر دابنیشن، باشترین رێگە ئەوەیە لە ماوەی نیو سەعاتی دانیشتن، بۆ ماوەی پێنج خولەك هەستن و بجووڵێنەوە، یان راهێنانی جەستەیی ئەنجام بدەن تا خوێنیان باشتر هاتوچۆ بكات.
لەوبارەیەوە كۆمەڵەی ئەمەریكی بۆ شێرپەنجە رێنوێنیی خستووەتەڕوو، زۆر گرنگە لە ماوەی هەفتەیەكدا بەلای كەمەوە 150 تا 300 خولەك، راهێنانی جەستەیی مامناوەند ئەنجام بدەن، هاوكات لە ماوەی هەفتەیەكدا 75 تا 150 خولەكیش راهێنانی جەستەیی چڕ ئەنجام بدەن، ئەویش لە پێناو دووركەوتنەوە لە شێرپەنجە جۆراوجۆرەكان.













Leave a Reply