بەرزی پەستانی خوێن حاڵەتێكە و پێوەندی بە چەند جۆر نەخۆشی ترەوە هەیە، زۆر جار كە باسی ئەو حاڵەتە دەكرێت، رێنوێنی دووركەوتنەوە لە سوێری و خوێ دەدرێت، شارەزایان باسی پۆتاسیۆم دەكەن، كە ئەویش بەشدارە لە كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن.
زۆر جار كە باسی خۆپاراستن یان كەمكردنەوەی مەترسیی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەكرێت، باسی كەمكردنەوەی خواردنی سوێر دەكرێت، لە پاڵ سیستمی خۆراكی تەندروست و چالاكیی جەستەیی و وەرزشكردن و دووركەوتنەوە لە سترێس و رارایی، بەڵام شارەزایان باسی پۆتاسیۆم دەكەن، ئەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە پۆتاسیۆم یارمەتی كۆنترۆڵكردنی بەرزی پەستانی خوێن دەدەن.
شارەزایان باسی ئەوە دەكەن پۆتاسیۆم چەند سوود و ئەركێكی لە ناو لەش هەیە، هەر لە رێكخستنی شلەكان تا بەهێزكردنی كاری گورچیلەكان و یارمەتیدان بۆ خاوبوونەوەی لوولەكانی خوێن، پۆتاسیۆم و سۆدیۆم بەیەكەوە كار لەسەر هاوسەنگكردنی شلەی لەش دەكەن، ئەوكاتەی سۆدیۆم زۆر بێت و پۆتاسیۆم كەم، هاوسەنگییەكە تێك دەچێت و شلەی زیاتر لە لەش كۆ دەبێتەوە، قەبارەی خوێن و گوشار لەسەر دیواری لوولەكان زیاد دەكات.
پۆتاسیۆم یارمەتی گورچیلەكان دەدات بۆ كردنەدەرەوەی سۆدیۆمی زیادە لە رێگەی میزەوە، ئەوەش دەبێتە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن، ئەوەش زۆر گرنگە، چونكە مانەوەی پەستانی خوێن بە بەرزی بۆ ماوەیەكی دوورودرێژ زیان لە لوولەكانی خوێنی گورچیلە دەگەیەنێت و توانایان بۆ رێكخستنی شلە و خوێ لاواز دەكەن، ئەوە جیا لە رێكخستنی چالاكیی ماسولكەخانەكانی دیواری لوولەكانی خوێن، بەوەش یارمەتیان دەكات بۆ خاوبوونەوە و كەمكردنەوەی پەستانی خوێن، مۆز لە مۆز و پەتاتە و سپێناغ و سەوزە گەڵادارەكان و تەماتە و كولەكە و فاسۆلیا و گێزەر هەیە.












Leave a Reply