چی لە جەستەی مرۆڤ ڕوو دەدات كاتێك لە واز لە وەرزشكردن دەهێنین؟

بینەر: (94)

لە چوونە هۆڵی وەرزش و ڕاكردن دەوەستیت و كۆتایی پێ دەهێنیت، بەوشێوەیە ورگ و شان و ڕانەكانت ئەستوور دەبنەوە و گوێت لەوە دەبێت كە پێت دەگوترێ، ماسوولكەكانت بۆ چەوری گۆڕاوە، ئایا ئەمە بە ڕاستی ڕوو دەدات، یان جەستەمان چی بەسەر دێت، كاتێك لە وەرزشكردن بوەستین؟

ماسولكە و چەوری دوو پێكهاتەی تەواو جیاوازن و هەرگیز یەكێكیان ناگۆڕی بۆ ئەوەی تریان، بەڵام كاتێك واز لە وەرزشكردن دەهێنین، یەكێكیان پاشەكشە دەكات و ئەوەی تر زیاد دەبێ لە جەستەی مرۆڤ. بۆیە ماسولكەكان لەبری ئەوەی ببن بە ناوچەی بێ چەوری، دەبن بە بنەمای كەڵەكەبوونی چەوری لەسەریان.

ئەوەیش هەرگیز بەو مانایە نییە كە ماسولكە بۆ چەوری بگۆڕێت، بگرە لەسەر ماسولكەكان دووبارە توێژەی چەوری كەڵەكە دەبن و دروست دەبنەوە. وەرزشەكانی بەرزكردنەوەی قورسایی دەبنە هۆی بنیاتنانی ماسولكە و بەهێزبوونیان، كاتێك لەو جۆرە وەرزشانە واز دەهێنن، ئەوا هێز و توانای ماسولكەكان كەم دەبێتەوە و چەوری لەسەریان كۆ دەبێتەوە.

وەرزشكردن جۆرێك لە هاوسەنگی لە نێوان چەوری و ماسولكە دروست دەكات، دەسبەرداربوون لە وەرزش ڕێژەی چەوری زۆر دەكاتەوە، زۆر وەرزشكردن بەشێوەیەكی تاقەتپرووكێن چەوری بە یەكجاری لە جەستەی مرۆڤ لەناو دەبات، هەردوو حاڵەتەكە لە رووی تەندروستییەوە باش نین.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *