ئەمەریكا لیستی ئامانجەكانی هێرشی سەر ئێرانی ئامادە دەكات

بینەر: (39)

بەرپرسانی ئەمەریكا ئاماژە دەكەن كە هێرشی هاوبەشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەكەوێتە پێش كۆتایی ئەمساڵ، واتە راستەوخۆ لە دوای هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس لە 3ی تشرینی دووەمی داهاتوو، فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا خەریكی ئامادەكردنی ئامانجەكانە، كە ژێرخانی سەربازی و نەوتی و ناوەكیی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

تۆڕی “سی ئێن ئێن”، لە چەند سەرچاوەیەكی گواستەوە، گەڕی ئەمجارەی شەڕ و هێرشەكانی سەر ئێران لە سنووری كردنەئامانجی رادار و مووشەكهاوێژ و كەشتییە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە زیاتر دەبێت، لیستی ئامانجەكان ژێرخانی وزە و سەربازی و دامەزراوە ناوەكییەكانی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە، هێرشەكەش تەنیا پێوەست ماوە بە كاتەكەی، كە ئەگەری زیاترە بكەوێتە دوای هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێس بەر لە كۆتایی ئەمساڵ.

تۆڕەكە لە چەند سەرچاوەیەكی هەواڵگریی ئەمەریكای گواستەوە كە ئێران و حووسییەكان ئەگەری دەست پێكردنەوەی شەڕیان بە رژدی وەرگرتووە و خۆیان بۆ ئامادە كردووە، بۆیە پێشبینی دەكرێت ئەوان راستەوخۆ دوای دەست پێكردنی هەڵمەتەكە وەڵام بدەنەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *