پزیشكیان: ئێران ئامادەیە بۆ هاریكاری و چارەسەركردنی ناكۆكییەكان

بینەر: (40)

ئەمڕۆ دووشەم لە میانی سەردانی شاندی هاوپەیمانیەتی مەكە، كە سعوودیە و توركیا و پاكستان دەگرێتەوە، ئەوان چاویان بە مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران كەوت، دووپاتی كردەوە وڵاتەكەی پاڵپشتی لە هەر لێكتێگەیشتنێك بۆ سەقامگیری و ئارامی ناوچەكە دەكات، رای گەیاند كە ئێران ئامادەیە بۆ هاریكاری و چارەسەركردنی ناكۆكییەكان.

پزیشكیان لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هاوپەیمانیەتی مەكە كە لە خالد بن سەلمان وەزیری بەرگری سعوودیە و عاسم مونیر فەرماندەی سوپای پاكستان و ئیبراهیم كاڵن سەرۆكی دەزگەی هەواڵگری توركیا پێك هاتبوو، رای گەیاند كە یەكێتی وڵاتانی ئیسلامی و هاوئاهەنگی هەڵوێستیان، هەنگاوی گرنگن بۆ بەهێزكردنی یەكگرتوویی ناوچەكە، تاران پاڵپشتی لە هەر لێكتێگەیشتنێك بۆ بەهێزكردنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەكە دەكات و وڵاتەكەی ئامادەیە بۆ هەنگاونان بەرەو هاریكاریی ناوچەیی و چارەسەركردنی ناكۆكییەكان.

لای خۆیەوە وەزیری بەرگری سعوودیە دووپاتی كردەوە كە سەردانی شاندەكە بۆ تاران، لە چوارچێوەی هەوڵەكانە بۆ كەمكردنەوەی ئاڵۆزی و پەرەسەندنەكان و هاندانە بەرەو گفتوگۆ و دانوستان و چارەسەری دیپلۆماسی، لەو كاتەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەردان و كۆبوونەوەی تارانی بە یەكەم هەنگاو بەرەو دامەزراندنی میكانیزمی هاوبەشی پاراستنی ئاسایش لە ناوچەكە لە قەڵەم دا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *