بەهۆی ساڵانێكی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی سووریا، بە هۆی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە و ئۆپراسیۆنە سەربازییەكانی سوپای توركیا لە ناو خاكی سووریا و لە لایەن هێرشی گرووپە توندڕۆكانەوە، كوردێكی زۆر لە ناوچەكانیان دوور كەوتنەوە و ئاوارە بوون، ئێستە لە دوای جێبەجێبوونی رێككەوتنی كورد و دیمەشق، ئەوان دەیانەوێ بگەڕێنەوە.
بەپێی چەند شایەتحاڵێك، ژمارەیەك لە ماڵباتە كوردە گەڕاوەكان بۆ ناوچەكانیان لە گرێ سپی لە باكوری سووریا، دووچاری هێرش و دەستدرێژی لە لایەن چەند گرووپێكی چەكدار بوونەتەوە، دەست بەسەر خانوو و موڵكوماڵیان گیراوە.
هاووڵاتییەكی كوردی گەڕاوە ئاماژە دەكات كە گەڕانەوەی ئەو ماڵباتانە دوای هاوئاهەنگیی پێشوەختە لەگەڵ حكوومەتی و ئیدارەی ناوچەكە و هێزە تەناهییەكان بووە، ئەوان بەڵگەنامەی موڵكداریی زەوی و خانووەكانیان لایە.
روونی كردەوە، بەیانی ئەمڕۆ 50 ماڵباتی ئاوارەی كورد گەڕاونەتەوە گرێ سپی و دەوروبەری، ئەوان خەڵكی رەسەنی ناوچەكەن و چەكداریان تیادا نییە، كەچی لە لایەن چەند كەسێكەوە لە ناوەڕاستی شارەكە تووشی دەستدرێژی بوونەتەوە، ئەوەش وای كردووە خۆیان لە بنكە ئیدارەییەكانی ناوچەكە حەشار بدەن.
كۆنفۆشیۆس ههڕهشهیه بۆ سهر ئاسایشی نهتهوهیی ئهمهریكا لافاو باشووری فڕهنسای داپۆشی..قوربانی لێ كهوتووهتهوه
زۆرترین خوێنراو
پزیشكیان: ئێران ئامادەیە بۆ هاریكاری و چارەسەركردنی ناكۆكییەكان ئاگربهستی كاتی له نێوان ڕووسیا و ئۆكراینا ڕاگهیهنرا نهتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
ئەمەریکا داوا لە زەیدی دەکات بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات تەقینەوەیەکی کوشندە لە ناو کانێکی خەڵووز لە تورکیا ڕووی دا دەیان فڕۆکەی جەنگیی ئیسرائیل دەگەنە سەر سنوورەکانی ئێران
















Leave a Reply