رۆیتەرز: حزبوڵا خۆی بۆ شەڕی ئیسرائیل ئامادە كردووە

بینەر: (24)

ئاژانسی هەواڵی “رۆیتەرز”ی ئەمەریكی لە چەند بەرپرسێكی تەناهیی لبنانی گواستەوە، دوای بە دەستگەیشتنی پاڵپشتیی دارایی لە ئێرانەوە، حزبوڵا ماوەی چەند مانگێكە خۆی بۆ دەست پێكردنەوەی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل ئامادە دەكات.

لەوكاتەی حزبوڵا، كە لە 1982 لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دامەزراوە، لە دوای هێرشەكەی حەماس لە 2024، گەورەترین گورزی لە مێژووی خۆی بەر كەوت، تا ئێستە بەشێكی سەرەكی بنكە و بارەگە و مۆڵگەكانی لە باشووری لبنان بە دەستی ئیسرائیلەوەن، چەند سەرچاوەیەكی تەناهیی لبنانی ئاماژە دەكەن، ئەو حزبە سوودی لە ماوەی وەستانی شەڕ و هێرشەكانی ئیسرائیل بینیوە بۆ خۆپڕچەككردن و رێكخستنەوە.

بەپێی سەرچاوە لبنانییەكان، حزبەكە لەو ماوەیە چەك و تەقەمەنی كڕیوە و درۆنی پێشكەوتووی بەرهەم هێناوە بۆ كردنەئامانجی سوپای ئیسرائیل، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند مانگی رابردوو دەیان ملیۆن دۆلاری لە ئێرانەوە بۆ چووە بۆ ئەو مەبەستە، بۆیە ئێستە كار بۆ بنیاتنانەوەی پەیكەری سەركردایەتی و كۆنترۆڵ دەكات كە لە ماوەی رابردوو زیانی گەورەیان بەر كەوت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *