“200 راوێژكاری ئەمەریكی یارمەتی سعوودیە دەدەن لە بەرانبەر بە حووسییەكان”

بینەر: (1.0K)

شەڕی یەمەن بووەتە رووێكی تری شەڕی ئێران و ئەمەریكا، لە ماوەی چەند مانگی رابردوو ئێران دەیان راوێژكاری سەربازی رەوانەی یەمەن كرد بۆ یارمەتیدانی حووسییەكان و كۆنترۆڵكردنی گەرووی بابولمەندەب، كە پێشڕەوییەكی گەورەیان كرد، لە بەرەیەیانی ئەمڕۆوە هێزەكانی سەر بە حكوومەتی یەمەن، كە سعوودیە پاڵپشتییان دەكات، لە پێشڕەویدان و توانیویانە گەرووی بابولمەندەب كۆنترۆڵ بكەنەوە و پێشڕەوی زیاتریش بكەن، ئەوەش بە یارمەتی راوێژكارانی ئەمەریكی.

ئەمڕۆ بەرپرسێكی ئەمەریكی ئاشكرای كرد كە لەو جموجۆڵەی ئێستەی یەمەن و لە دوای هێرشی درۆنی و مووشەكیی حووسییەكان بۆ سەر سعوودیە، ئەمەریكا پاڵپشتیی سعوودیەی لە رووەكانی پلاندانان و ئاڵوگۆڕی زانیاری و دابینكردنی سووتەمەنی كردووە، ئەوەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشی حووسییەكان، ئەوە لەوكاتەی هێزەكانی ئەمەریكا بەشێك نین لەو شەڕەی لە یەمەن هەیە.

روونی كردەوە، سعوودیە تواناكانی ئەمەریكا بۆ بەدەستخستنی سووتەمەنی و بەرگریكردن لە ئاسمانەكەی و پاڵپشتیكردنی هێزە نەیارەكان بۆ حووسییەكان دەبەستێت، 200 راوێژكاری سەربازیی ئەمەریكی ئەركی راوێژكردن لە ناوەندەكانی پلاندانان لە سعوودیە جێبەجێ دەكەن، یارمەتی هێزەكانی سعوودیە دەدەن لە جێبەجێكردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەكان بە توانایەكی زیاتر، بەڵام هێزەكانی ئەمەریكا بەشێك نین لەو شەڕەی لە یەمەن هەیە و ئەمەریكا هیچ ئامانجێكی تایبەتی لەوێ نییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *