فەرمان یاسین
لە دۆخی ئابووری و سیستەمی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا، دەرکردن و فرۆشتنی نەوت دەبێتە تەنیا مۆدێلێک بۆ مانەوە، لە کاتێکدا ژێرخانی ئابووری، کشتوکاڵ، پیشەسازی، و خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە لاوازییەکی بەردەوامدا دەمێننەوە. نەوت لێرەدا دەبێتە وێنەیەک بۆ تێکڕای ئابووری؛ پرۆسەی دەرهێنان دەتوانێت بە بێپچڕان بەڕێوە بڕوات، بێ ئەوەی هیچ گەشەسەندنێکی ڕاستەقینە لە ژیانی هاووڵاتیدا دروست بکات. پرسیاری جەوهەری لێرەدا ئەوەیە: چی جۆرە ئابوورییەکە کە دەتوانێت داهات و پارە پەیدا بوبکات، کەچی لە هەمان کاتدا ناتوانێت خۆشگوزەرانییەکی فراوان و گشتی بۆ کۆمەڵگە دابین بوبکات؟
وەڵامی ئەم پرسیارە لەو مۆدێلە ڕەنگ دەداتەوە کە تێیدا سامان دەبێتە موڵکی تایبەتیی تۆڕە دەسەڵاتدارەکان، نەک هۆیەک بۆ بونیادنانی دەوڵەتێکی بەهێز. لە هەناوی ئەم جیاوازییە ئابوورییەدا، تاڵترین تەنز لەوەدا بەرجەستە دەبێت کە دەبینین: “لە هەرێمدا بیری نەوت ڕۆژ و شەو کار دەکات و داهات کۆ دەکاتەوە، کەچی بزوێنەری ئابووریی وڵات هێندە پەککەوتووە کە هاووڵاتی بۆ دابینکردنی پێداویستیی ڕۆژانەی هەمیشە لە قەیرانی سەختدایە!”
ئەم هاوسەنگییە هەڵەیە، ئابووریی نیشتمانی دەخاتە ژێر مەترسیی بەردەوامەوە. چاکسازیی ڕاستەقینە کاتێک دەست پێ دەکات کە کۆمەڵگە ڕەتینەکاتەوە قایل بێت بەم بەستێنە ناڕێکە، و داوای ئابوورییەکی فرەجۆر بوبکات کە سامانی سروشتی تێیدا تەنیا بۆ خزمەتی گشتی و بونیادنانی ژێرخانێکی بەهێز بەکار بێت، نەک تەنیا بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانە کاتییەکان.














Leave a Reply