سامی هۆشیار محمد
ئەم چەند ڕۆژە بینەری ڕوداوەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بوین و تائێستاش بەردەوامن.
تەماشاکەن کاتێک عەرەبەکان گیرفانیان بێ پارە دەبێت و موچەیان دوا دەکەوێت چۆن دەماری برسێتی و توڕەییان ئەیان ڕژێنێتە سەرشەقامەکان و ڕەحم بە دار و درەختیش ناکەن و هاوار دەکەن، لەتاو برسێتی و بێ موچەیی ، ئەمە لەکاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014وە بەناوی پاشەکەوت و لێبڕینەوە بەردەوام خەریکی دزینی پارەی گیرفانی هاوڵاتیانی کوردستانە، ئەوە هیچ ، کاتێک بەغداد بوجە نانێرێت و دوا ئەکەوێت بیانو دروست دەکەن و دەڵێن( بوغداد موفلیسە )و پارە نانێرێت، خۆ ئەگەر موشەکێک بەئاسمانی کوردستاندا بڕوات موچە دوا ئەخەن و نایدەن ، ئەگەر موشەکەکە بکەوێتە خوار لە خاکی کوردستان ئەڵێن باسی موچەو برسێتی مەکەن میلەتی کورد لە مەترسیدایە.
میلەتی کورد هێندەگرفتاری دەسەڵاتەکەیەتی نازانێ چۆن خۆی نەجات بدات لەدەستی ئەو مۆتەکەیە، هەر بۆیە گەنجانی ئازادیخواز و ڕەخنەگر ڕاپێچی مەرگ و زیندان دەکاتەوە، پیاوان و ژنانی پیر ڕاپێچی برسێتی دەکاتەوە.
ئەوەی بوە بەدێوەزمەی کۆمەڵگا بونی چەکەکانە کە لەدەستی حیزب دایە، بەس پێ لاردانێ لەبەرانبەریاندا قاچت شکاوە و ئەڵێن خۆکوژیە یان هەوڵی خۆکوژیە یان کێشەی عەشایەری و کۆمەڵایەتیە ، بۆ ئەوەی چاوی میدیا و چاودێرانی مافی مرۆڤ لەسەر خۆیان لابدەن.
بەڵام خۆشبەختانە ئەو فێڵ و سیناریۆ و درۆیانە لای ئێمەی چالاکوانی ئازاد و دلێری تاراوگە هەم کەشفە و هەم ڕەد دەکرێتەوە، ئێمە ئەزانین برینەکە لەکوێی جەستەی کۆمەڵگایە ، ئەزانین ئەدومەڵەی لەجەستەی کۆمەڵگای کوردی دروست بوە خودی میلیشیاکانی یەکێتی و پارتی و کاسەلێس و عەقڵە عەسکەرتاریەکەی ئەو دوو حیزبەیە.
ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی ڕوی ڕاستەقینەی یەکێتی و پارتی و میلیشیاکانی عێراق نیشانی وڵاتانی دونیا بدەین ، پیشانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بدەین.
ئەم بەردەوامیە ئومێدی ڕوانی درەختی خۆشبەختی لە دڵی مرۆڤە ئازادیخوازەکاندا دروست دەکات بۆیە بەردەوامین
چالاکوان و ئەندامی ڕێکخراوی داکۆک















Leave a Reply