گوتەبێژی حكوومەت: مەسروور بارزانی داوایكرد نرخی بەنزین بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان دروست نەكات

بینەر: (954)

گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە كە مەسروور بارزانی داوایكردووە بە زووترین كات نرخی بەنزین كەم بكرێتەوە تا بارگرانی لەسەر هاووڵاتییان دروست نەبێت.

پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە رێی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەدواداچوونی نرخی بەنزینی كردووە و داوای كردووە بە زووترین كات نرخی بەنزین بهێنرێتە خوارەوە بە جۆرێك كە بارگرانی لەسەر هاونیشتمانییان دروست نەكات.

دووپاتی لەوە كردووەتەوە كە لە هەمان كاتدا لیژنەیەكی باڵا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و ناوخۆ و پارێزگارەكان پێكدەهێنرێت بۆ چاودێری بازاڕ و رێگری لەوانەی ئیستیغلالی ئەم دۆخە دەكەن و هەركەس پابەند نەبێت رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

جێی ئاماژەیە كە هەر ئەمڕۆ، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكی فەرمیدا رای گەیاند، نابێت بەنزینی بازرگانی لە 850 دینار زیاتر بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *