ده‌رئه‌نجامی ڕاپرسییه‌ك كه ئاژانسی ڕۆیته‌رز و ئاپسوس ئه‌نجامیان داوه، ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه، كه پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له نزمترین ئاستدایه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ته‌نیا 13 ڕۆژ بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی ئه‌مه‌ریكا ماوه.
هۆكاری نیگه‌رانی خه‌ڵك و له‌ده‌ستدانی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه نرخی به‌نزین و سووته‌مه‌نی له ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ڕوو له به‌رزبوونه‌وه‌یه و تا ئێسته‌یش چاره‌سه‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ ئه‌و كێشه‌یه له‌لایه‌ن تره‌مپ و حكوومه‌ته‌كه‌ی نه‌خراوه‌ته ڕوو، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ده‌ستدانی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی ده‌نگه‌كانی پارتی كۆمارییه‌كانیش له هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت، كه بڕیاره سێی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
له ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كه هاتووه كه ته‌نیا 31%ی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌دا و كاره‌كانی تره‌مپ ڕازین، ئه‌مه‌یش نزمترین ئاستی پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییه كه تره‌مپ هه‌یه‌تی له دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی خولی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
















Leave a Reply