“چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەسەر كاندیدكردنی عەلی زەیدی رێك كەوتوون”

بینەر: (1.0K)

دوای مشتومڕێكی دوو هەفتەیی و چەقبەستووێكی دوورودرێژی سیاسی، سەركردەیەكی ئیعمار و تەنمییەی محەمەد شیاع سوودانی دووپاتی كردەوە كە بەمنزیكانە كاندیدی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق یەكلا دەكرێتەوە، سەركردەیەكی چوارچێوەی هاوئاهەنگیش ئاشكرای كرد كە لە كۆبوونەوەیەك لە كۆشكی حكوومەت عەلی زەیدی وەك كاندیدی سەرۆك وەزیران پێشكەش دەكرێت.

خالید وەلید مەرسوومی سەركردەیەكی هاوپەیمانی ئیعمار و تەنمییەی سوودانی لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی ئێكس نووسیویەتی، لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا پۆستی سەرۆك وەزیران یەكلا دەبێتەوە، چاوەڕوان دەكرێت رێككەوتن بە كۆی دەنگ لەسەر كاندیدكردنی عەلی زەیدی لە ئێوارەی ئەمڕۆ بێتە راگەیاندن.

لای خۆیەوە سەركردەیەكی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی گوتی، ئەمشەو هێزە سیاسییەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی لە كۆشكی حكوومەت بۆ پێشكەشكردنی كاندیدی فەرمیی چوارچێوەكە بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەت كۆ دەبنەوە، رێككەوتن لەسەر كاندیدكردنی عەلی زەیدی كارساز و خاوەنی بانكی جنووب بۆ پۆستەكە كراوە.

لای خۆیەوە موشریق فرێجی ئەندامی هاوپەیمانی ئیعمار و تەنمییە دووپاتی كردەوە كە كۆدەنگییەك لەسەر دیاریكردنی عەلی زەیدی هەیە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *