ئەمڕۆ دووشەم هەواڵگریی توركیا رای گەیاند كە پارتی كرێكارانی كوردستان چوار بنكەی خۆی لە دوو ناوچەی هەرێمی كوردستان چۆڵ كردووە، وەك ئاژانسی “فرانس پرێس”، لە میدیاكانی توركیای گواستووەتەوە.
وەك هەنگاوێكی تری گرنگ بەرەو جێبەجێكردنی پلانی ئاشتی لە توركیان میدیاكانی ئەو وڵاتە لە چەند سەرچاوەیەكی تەناهییان گواستەوە، پارتی كرێكارانی كوردستان چوار بنكەی لە هەرێمی كوردستان چۆڵ كردووە، كە دەكەونە هەردوو ناوچەی مەتین و بازی، لە هەشتی ئەم مانگە چۆڵ كراون، ئەو پێشوەچوونەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پرۆسەی ئاشتی لە توركیا بە هەنگاوی جێگیر بەرەو پێشەوە دەچێت.
ئەوە لەوكاتەی پێنجشەمی رابردوو پەكەكە رای گەیاند كە تەواوی چەكدارەكانی لە خاكی توركیا و چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان كشاندووەتەوە بۆ ئەوەی توركیا ئەوان وەك هەڕەشەی تەناهی لە قەڵەم نەدات، هاوكات حكوومەتی توركیا و رەجەب تەیب ئەردۆغانی بە هەنگاونەنانی رژد و یەكخستنەوەی ئەندامە چەكدارەكانی لەگەڵ كۆمەڵگەی توركیا تۆمەتبار كرد.
















Leave a Reply