كابینەی حكوومەتی عێراق بە سەرۆكایەتیی عەلی زەیدی لە 14ی ئایاری رابردوو بە ناتەواوی لە پەرلەمان متمانەی پێ درا، تا ئێستە نۆ وەزارەتی بەتاڵن و ناكۆكیی سیاسییان لەبارەوە هەیە، هاوكات گفتوگۆی هێزە سیاسییەكان لەبارەیانەوە بەردەوامە، پەرلەمانتارێك پێشبینی دەكات لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو كابینەی حكوومەتەكە تەواو بكرێت.
عەلی نهیەر پەرلەمانتار ئاماژە دەكات كە تەواوكردنی كابینەی حكوومەتی عێراق لە ناوەڕاستی مانگی ئابی داهاتوو دەبێت، بەتایبەتی لە دوای ئەو لێكگەیشتنەی نێوان هێزە سیاسییەكان لەبارەی بەركەوتەی هەڵبژاردنیان، تەواوكردنی كابینەكەش واتە تەواوكردنی مافێكی هاووڵاتییان.
لای خۆیەوە جەواد رەحیم ساعیدی پەرلەمانتارێكی تر گوتی، دەبوایە بەر لە سەردانی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران بۆ ئەمەریكا كابینەی حكوومەتەكەی تەواو بكرایە، بەڵام بەهۆی چاوەڕوانیكردنی ناوی كاندیدی وەزارتە بەتاڵەكان دوا خرا، كە نۆ وەزارەتن.
هەر لەو بارەوە وەلا جیزانی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی بەدر لە پەرلەمان ئاماژە دەكات كە كە تا ئێستە گفتوگۆی هێزە سیاسییەكان لەسەر بنەمای بەركەوتەی هەڵبژاردنیان بەردەوامە، پێشبینی كرد لە ناوەڕاستی مانگی ئابی داهاتوو دەنگ لەسەر وەزارەتە بەتاڵەكانی كابینەی حكوومەت بدرێت.
















Leave a Reply