پێوەندی نێوان نەخۆشی شەكرە و كێشەكانی پرۆستات چییە؟

بینەر: (953)

نەخۆشی شەكرە لە نەخۆشییە درێژخایەنەكانە و چەندان كاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دروست دەكات، بە تێپەڕبوونی كات ئەگەر كۆنترۆڵ نەكرێت، دەرگە لەسەر چەندان كێشەی تری مەترسیداری تەندروستی دەكاتەوە وەك كێشەكانی دڵ و گورچیلەكان و چاو و هیتریش، یەكێك لە كاریگەرییەكان بۆ سەر كۆئەندامی میز و پرۆستاتە.

ئەو پیاوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، رەنگە تێبینی گۆڕانكارییان لە میزكردن و زیادبوونی نیشانەكانی بوونی كێشە لە پرۆستات كردبێت، لەوانە ئاوسان و هەوكردنی، بەپێی توێژینەوەكان، دەكرێت نەخۆشی شەكرە بە چەند شێوەیەك كار لە تەندروستی پرۆستات بكات، دیاترینیان، ئاوسان و هەوكردنی ئەو رژێنەكەیە، جیا لە دروستكردنی كێشە لە میزكردن.

رێژەی شەكر لە خوێنی نەخۆشانی شەكرە بەرزە، بە تێپەڕبوونی كات كاریگەرییەكانی بەسەر ئەندامەكانی تر و فەرمانەكانیان بە دیار دەكەوێت لەوانەش پرۆستات، لە حاڵەتی بەرگری لەش بۆ ئەنسۆلین، هانی گەشەی شانەكانی پرۆستات دەدات و دەبێتە هۆی ئاوسانی رژێنەكە، هەروەها بەهۆی لەناوچوونی هەستە دەمارەكانەوە كێشە بۆ میزڵدان و میزكردن دروست دەبێت، جیا لەوانە ئەو هەوكردنە درێژخایەنەی بەهۆی نەخۆشی شەكرەوە دروست دەبێت، دەبێتە هۆی ئاوسانی پرۆستات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *