بینەر:
(842)
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی بڵاو كردەوە.
لە پرسەنامەكەیدا هاتووە، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، زانای ئاینی و كەسایەتیی دیاری پارێزگای هەولێر، سەرەخۆشیی قووڵم پێشكەش بە ماڵباتی و زانایانی ئایینیی كوردستان دەكەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.
” خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەرجیس هەولێری، تەمەنی خۆی بۆ خزمەتی ئایین تەرخان كرد و بە گەیاندنی پەیامی چاكە و ئاشتی و لێبوردەیی، خزمەتی خەڵكی هەولێری كرد” لە پرسەنامەكەدا وا نووسراوە.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، لە خوای مەزن داواكارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەوایی بە كەسوكاری ببەخشێت.
















Leave a Reply