بەریتانیا.. لە هەر 20 گەنجدا یەكێكیان گۆشەگیر و بێ هاوڕێیە

بینەر: (746)

پێوەندییە كۆمەڵایەتییەكان لە وڵاتانی ڕۆژئاوا بەگشتی و لە بەریتانیا بە خێرایی ڕوو لە خراپبوون دەكەن، ئەمەیش نیگەرانی لەلایەن ناوەندەكانی توێژینەوە دروست كردووە، چونكە ساڵ دوای ساڵ زۆرتر دەبن، ئەو گەنجانەی كە دەڵێن هیچ هاوڕێیەكیان نییە.

بەگوێرەی راپۆرتێك بە ناونیشانی “نەوەیەكی زۆر تەنیا” كە پەیمانگەی توێژینەوەی سیاسەتی گشتیی بەریتانیا بڵاوی كردووەتەوە، تێیدا هاتووە لە 20 گەنجی بەریتانیادا یەكێكیان هیچ هاوڕێیەكیان نییە و تەمەنیان لە نێوان 16 تا 21 ساڵە، لە كاتێكدا 10 ساڵ پێش ئێستە تەنیا یەكێك لە 100 گەنجدا تەنیا بووە و هیچ هاوڕێیەكی نەبووە، ئەمەیش بەو مانایە دێ كە لە 10 ساڵدا پێنج هێندە ڕێژەی تەنیایی و گۆشەگیری زیادی كردووە.

لە ڕاپۆرتەكەدا باس لەوە كراوە، ئەو ئاماژانە ڕەنگدانەوەی فراوانبوونی جیابوونەوەن، بۆیە ژمارەیەكی زۆری گەنجان لە خودی خۆیان و كەسوكار و كۆمەڵگە و دەوروبەریان دوور دەكەونەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *