قاسم ئەعرەجی: سەرەخۆشی لە برامان سەرۆك بارزانی دەكەم

بینەر: (812)

راوێژكاری تەناهیی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیامێكی هاوخەمی بۆ سەرۆك بارزانی نارد بەهۆی كۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید بارزانی.

ئەمڕۆ شەموو پێنجی ئەیلوول، قاسم ئەعرەجی راوێژكاری تەناهیی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیامەكەیدا رای گەیاند، بە خەم و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت.

” لە ناخی دڵمانەوە گەرمترین سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بارزانی دەكەین، لە پێشەنگی هەمووشیانەوە برامان سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.” قاسم ئەعرەجی وای نووسیوە.

هەروەها دەڵێ‌، لە خوای گەورە و باڵادەست داواكارین كۆچكردوو بە بەزەیی و لێخۆشبوونی فراوانی خۆی دابپۆشێت و سەبووری، ئارامی و دڵنەواییش بە كەسوكاری ببەخشێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *