ئێوارەی ئەمڕۆ شەموو پێنجی ئەیلوولی 2026، بەرگریی شارستانیی جەزائیر گیانلەدەستدانی منداڵێکی تەمەن 10 ساڵی ڕاگەیاند کە کەوتبووە ناو بیرێکی قووڵەوە لە ویلایەتی بەییَز، ئەوەش دوای هەوڵێکی زۆر بۆ ڕزگارکردنی کە ڕووداوە دڵتەزێنەکەی ڕەیانی مەغریبی بیر خەڵک هێنایەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە کە تیمەکانیان توانیویانە شوێنی ئەیووب بدۆزنەوە و تەرمەکەی دەربهێنن، دوای ئەوەی کەوتبووە ناو بیرێکی ئیرتیوازیی وشک لە گوندی ڕوکنە. بەرگریی شارستانی پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خێزانەکەی کرد و دووپاتی کردەوە کە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پێوەندیدارەکان، سەرجەم توانا مرۆیی و ماددییەکانیان بۆ پرۆسەی ڕزگارکردنەکە خستبووە گەڕ کە تێیدا هەوڵیان دەدا تونێلێکی لاوەکی لێ بدەن.
ڕووداوەکە کاتێک دەستی پێ کرد کە ئەیووبی تەمەن 10 ساڵ بەسەر بیرێکی وشکدا تێپەڕیوە کە بە شێوەیەکی کۆن لە ناو کێڵگەی خێزانەکەیدا هەڵکەنرابوو و تەنیا بە تەختەیەکی تەنک داپۆشرابوو، بەڵام تەختەکە بەهۆی کێشییەوە شکاوە و منداڵەکە کەوتووەتە ناوەوە.
قووڵیی بیرەکە دەگاتە 80 مەتر و تیرەکەیشی لە 40 سانتیمەتر تێناپەڕێت، هەروەها تا قووڵیی 30 مەتر بە خۆڵ پڕ بووەتەوە. ئەوەش لە پاڵ سەختیی ناوچەکە و ڕەقیی بەردەکاندا، پرۆسەی ڕزگارکردنەکەی زۆر ئاڵۆزتر کردبوو.
















Leave a Reply