بینەر:
(1.2K)
بۆ كۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام، مەحموود ئەسعەد ئاغا هەركی لە پەیامێكی سەرەخۆشیدا هاوخەمی خۆی بۆ سەرۆك مەسعوود بارزانی دەربڕی.
ئەمڕۆ شەموو پێنجی ئەیلوول، مەحموود ئەسعەد ئاغا هەركی پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد، تێیدا هاتووە، بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مام عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلاممان بیست. بەم بۆنە خەمناكەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان و كەسوكاری خوالێخۆشبوو دەكەین.
“لە خودای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بە رەحمەتی فراوانەكەی خۆی شاد بكات و جێگای بەهەشتی بەرین بێت، هەروەها سەبر و ئارامی بە تەواوی خزم و كەسوكاری ببەخشێت” لە پەیامەكەدا وا نووسراوە.
















Leave a Reply