وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری لەبارەی ئەو نەخۆشخانەیەدا كە نەخۆشێكی كچی تەمەن 21 ساڵ تێیدا بەهۆی نەشتەرگەری و كەمتەرخەمی پزیشك و نەخۆشخانەكە گیانی لە دەست دا.
لە راگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، پزیشكی نەشتەرگەر هیچ ڕێگەپێدانی كاركردنی نیە لەو نەخۆشخانەیە و نەبوونی میلاكی ئەو پزیشكە لە لیستی میلاكی ڕێگەپێدراوانی وەزارەت بۆ كاركردنی لەم نەخۆشخانەیە نەبووە.
هەروەها هاتووە، ئەنجامدانی نەشتەرگەری فریاكەوتن بەبێ بوونی فریاكەوتن و بەبێ بوونی هۆڵی چاودێری چڕ لەم نەخۆشخانەیە و لەبە نەبوونی سەلامەتی نەخۆش و گونجاونەبوونی ئەم نەخۆشخانەیە و پابەندنەبوون بە ڕێنوێنییەكانی وەزارەتی تەندروستی، دوو مانگە لەسەرەتای مانگی شەشی ئەمساڵەوە بەفەرمی هۆڵەكانی نەشتەرگەری لەلایەن وەزارەتی تەندوستی داخراوە و بەبڕیار كاركردن تێدا ڕاگیراوە، بەڵام پزیشكی نەشتەرگەری و پزیشكی سڕكردن و ئیدارەی نەخۆشخانە بەڕێگای تری نافەرمی و بەشێوازی نایاسایی بەدەرگای تری نافەرمی چوونەتە ژوورەوە و كاریان كردووە.
دووپات كراوەتەوە كە ئەنجامدەرانی نەشتەرگەری و ئیدارەی نەخۆشخانە، سەرپێچی بڕیاری وەزارەتیان كردووە و پابەند نەبوونە، دەرەنجام نەخۆش گیانی لەدەستداوە، بۆیە وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاڵپشت بە بڕگەی لە یاسای ژمارە 4 ی ساڵی 2020 تایبەت بە مافی نەخۆش و پێڕەوی ژمارە16 ساڵی 2022 تایبەت بە لێكۆڵینەوە، ئەو نەخۆشخانەیە دادەخرێت و ئیدارەی نەخۆشخانە و ئەنجامدەرانی سەرپێچی هەواڵەی دادگا دەكات بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.












Leave a Reply