سەرۆکی عەشیرەتی برادۆست پەیامێکی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

بینەر: (1.0K)

ئەمڕۆ شەموو پێنجی ئەیلوولی 2026، سەلام کەریم خان برادۆستی سەرۆکی عەشیرەتی برادۆست، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرۆک مەسعوود بارزانی و ماڵباتی خوالێخۆشبوو شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی کرد بۆ کۆچی دوایی ئەو کەسایەتییە و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.

لە پەیامێکدا ڕای گەیاندووە کە بەناوی بنەماڵەی کەریم خان برادۆستی و تێکڕای عەشیرەتی برادۆستەوە، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و تەواوی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دەکەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *