بینەر:
(34)
سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا دووپاتی كرده‌وه، كه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیان له ئوردن به مووشه‌كی بالیستیك بۆردمان كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سوپای پاسداران كه ئاژانسی فارس نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه هاتووه، بنكه‌یه‌كی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی له ئوردن به مووشه‌كی بالیستیك به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م بۆردمان كرا.
هێمایان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، داوا له گه‌لی ئوردن ده‌كه‌ین، كه بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌ر خاكه‌كه‌یان نه‌هێڵن و ده‌ریان بكه‌نه ده‌ره‌وه‌یی وڵات.
له به‌شێكی تر هاتووه، ئێوه باش ده‌زانن كه هیچ دوژمنكارییهكمان به‌رانبه‌ر به وڵاته‌كه‌تان نییه و بگره ئێوه‌مان خۆشده‌وێت، ئێوه گه‌لێكی خانه‌دانن و به باشی له ئازار و سته‌می گه‌لی فه‌له‌ستین له هه‌ر گه‌لێكی تر تێ ده‌گه‌ن.
















Leave a Reply