وەزارەتی ناوخۆی سووریا: لە هەزار و 500 داعشی هەڵهاتوو 81یان گیراونەتەوە

بینەر: (967)

لەگەڵ زیادبوونی نیگەرانییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە هەڵاتنی گیراوە داعشەكان، وەزارەتی ناوخۆی سووریا رای گەیاند، توانیویانە 81 چەكداری رێكخراوی تیرۆریستیی داعش كە هەڵاتبوون بگرنەوە.

لە دوینێوە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نیگەرانییەكی زۆری لای دروست بووە، ئەویش هەڵاتن و ئازادكردنی ئەو هەموو چەكدارەی داعشە كە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی هێزە كوردییەكەی سووریا بوون.

فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی هێزە كوردییەكە رای گەیاند، تەنیا لە گرتووخانەی شەدادی هەزار و 500 چەكداری داعش بەردراون و ئێستە شەڕی ئەوان دەكەن، بەشێكیش لەوانە ئەگەری زۆرە بەرەو وڵاتانی دراوسێ بچن.

حكوومەتی دیمەشق دووپاتی كردەوە، هەوڵە تەناهییەكانیان بە هاوئاهەنگی لە نێوان وەزارەتی بەرگری، ناوخۆ و دەزگەی هەواڵگریی گشتی، بەردەوام دەبن تا هەموو هەڵاتووەكان جارێكی تر بگرنەوە.

بەهۆی هێرشی چەتەكانی سەربە حكوومەت بۆ سەر هێزە كوردییەكەی رۆژئاوای كوردستان، بەشێكی زۆر لە گرتووخانەكان كەوتنە ژێر دەسەڵاتە چەتەكانەوە، ئەوەش مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعشی دووبارە كردووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *