وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم: لاهور شێخ جەنگی بە رێگەی مەدەنی داوای لێکرا بێتە بەردەم دادگا، بەڵام رەتیکردەوە

بینەر: (1.6K)

\"\"

وێستگەنیوز-

ئەمڕۆ شەممە 23ی ئابی 2025، عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ میدیای یەکێتی راگەیاند، \”لاهور شێخ جەنگی لای ئاسایشە و لە دەزگای ئاسایش زیندانیکراوە\”.

وتەبێژی دەزگای ئاسایش ئاماژەی بەوەدا، \”پێشتر لاهور شێخ جەنگی بە رێگەی مەدەنی داوای لێکرا بێتە بەردەم دادگا، بەڵام رەتیکردەوە\”.

لەبارەی پۆڵاد شێخ جەنگی و رێبوار حامی حاجی خالی عەقید سەلام وتی، \”پۆڵاد شخ جەنگی تەندروستی باشە و دوای جهێشتنی نەخۆشخانە دەبرێتە زیندان، هەروەها رێبواری حامی حاجی غالی لە دەزگای ئاسایش زیندانیکراوە\”.

وتیشی، \”19 بۆ 20 کەس لە رووداوەکەی لالەزار برینداربوون و زۆربەیان چارەسەریان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، تەنها دوو کەسیان لە نەخۆشخانە ماون\”.

ئەوەشی ئاشکراکرد، \”یەکەمجار چەکدارانی لالەزار تەقەیانکرد و کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکانیان کوشت و چەند کارمەندێکی دیکەشیان بریندارکرد\”، راشیگەیاند. \”لە رووداوەکەی لالەزاردا 150 چەکدار دەستگیرکراون\”.

وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم روونیشیکردەوە، \”تەنها زیانی مادی بەر هاوڵاتییانی مەدەنی کەوتووە و ئەویش بۆیان قەرەبوو دەکرێتەوە\”.

PM:01:00:23/08/2025

ئه‌م بابه‌ته 12
جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *