ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی و ئاگه‌داره‌وه بلاوی كرده‌وه، حكوومه‌تی تره‌مپ تا ئێسته ڕه‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیووه له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه بۆ سیسته‌می پاتریۆت له‌و وڵاته، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له ئاسمانه‌وه هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ڕووسیا تێكبشكێنێت.
ڕۆژنامه‌ی “واشنتن پۆست” له زاری به‌رپرسه‌كان ڕای گه‌یاندووه، به‌شێكی كه‌می مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه كه بۆ سیسته‌می پاتریۆت ده‌گونجێن، له‌لایه‌ن وڵاتانی تری هاوڕێی ئۆكرایناوه ڕه‌وانه‌ی كییڤ كراوه. بڕیاری ناردنی ئه‌و مووشه‌كانه بۆ ئۆكراینا به ده‌ستی وه‌زیری جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا پیت هێگسهسهوهیه، به‌ڵام ئه‌و تا ئێسته ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌رنه‌بڕیووه.
به‌رپرسه‌كان ده‌ڵێن، هێگسه‌س به فه‌رمی ڕه‌تی ناكاته‌وه كه ئاماده نییه مووشه‌كه‌كان ڕه‌وانه‌ی ئۆكراینا بكات، به‌ڵام ڕێوشوێنه‌كانی چۆنیه‌تیی گواستنه‌وه و ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتنی ئه‌و مووشه‌كانه به مه‌به‌ست دوا ده‌خات و به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی واشنتن ده‌یه‌وێ ئه‌وه ده‌رببڕێت، كه ئاماده نییه ئه‌و مووشه‌كانه بۆ ئۆكراینا بنێرێت.
دواخستنی ناردنی مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پاتریۆت له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ئۆكراینا له كاتێكدایه پێشتر به‌رپرسانی ئۆكراینا هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، به ده‌ست كه‌می مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه ده‌ناڵێنن و ته‌نیا چه‌ند دانه‌یه‌ك له مووشه‌كی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یان ماوه.
















Leave a Reply