“وشە” بەدواداچوونی لەسەر مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی كوردستان كرد و دەركەوت كە هیچ كێشەیەك لە ناردنی مووچەدا نییە، بەڵكو دواكەوتنی بەهۆی تەواونەبوونی تەمویلی مووچەی وەزارەتەكانی عێراق خۆیەتی.
ئەمڕۆ دووشەم حەوتی ئەیلوول، بە گوێرەی قسەی زیاتر لە دوو سەرچاوە، بۆ “وشە” مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان هیچ كێشەیەكی تێدا نییە، دواكەوتنی پێوەندی بە تەمویلی مووچەی وەزارەتەكانی عێراق خۆیانەوە هەیە.
ئەوان گوتیان، لە دوو رۆژی داهاتوودا و تا رۆژی پێنجشەم مووچەی تەواوی وەزارەتەكانی عێراق دابەش دەكرێت و هەفتەی داهاتوو تەمویلی مووچە بۆ كوردستان دەكرێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی “وشە” پێچەوانەی مانگی رابردوو، ئەممانگە، بەغدا داهاتی پێویستی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی مووچە رەوانە بكات.
هاوكات ئەوەیش زانراوە كە هاوشێوەی مانگەكانی پێشوو بە لێبڕینی 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆی كوردستان دەنێردرێ.
















Leave a Reply