هەسەدە: حەوت هێرشمان تێكشكاند

بینەر: (1.2K)

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاشكرای كرد، لە دوای پێكدادانی ڕاستەوخۆ كە تا ئێستەش لە ناوچەكە بەردەوامە، زیانی یەكجار قورس بە هێرشبەران گەیشتووە و حەوت هێرشیان تێكشكاندووە.

ئەمڕۆ سێشەم 20 كانوونی دووەم، ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە بڵاوی كردەوە، توانیمان چەندان هێرش بۆ سەر شارە كوردییەكان تێكبشكێنین، لەم ڕووبەڕووبوونەوانەدا حەوت ئۆتۆمبێلی سەربازیی گرووپە هێرشبەرەكان بە تەواوی تێكشكێنراون، چوار زرێپۆشی تریشیان زیانی ڕاستەوخۆیان بەركەوتووە و لەكار كەوتوون.

باس لەوەش كراوە، شەڕڤانانی هەسەدە و یەپەژە توانیویانە چوار فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی (درۆن) هێرشبەران لە ئاسمانی ناوچەكە بخەنە خوارەوە، ئەمەش وەك وەڵامێكی توند بۆ ئەو پێنج هێرشە یەك لە دوای یەكەی كە كرایە سەر گوندەواری سرین.

هەسەدە دووپات لەوە دەكاتەوە، هێزەكانیان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ یەكینەكانی پاراستنی ژن، لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەوڵێكی داگیركاری و ڕایان گەیاندووە كە پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە و بەرپەرچدانەوەی هێرشەكان، لە پێشینەی كارەكانیاندایە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *