میلۆنی بەدوای جێگرەوەی قەتەردا دەگەڕێت و سبەی دەچێتە جەزائیر

بینەر: (1.5K)

بڕیارە سبەی چوارشەم جۆرجیا مێلۆنی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا، سەردانی جەزائیر بكات، ئەم هەنگاوەی رۆما بۆ دابینكردنی گازی سروشتییە وەك جێگرەوەیەك بۆ گازی قەتەر كە بەهۆی جەنگی ئێرانەوە راگیراوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا پشتڕاستی كردووەتەوە كە مێلۆنی سبەی چوارشەم 25ی ئادار دەچێتـە جەزائیر.

ئەم سەردانە لە كاتێكدایە كە بەهۆی جەنگی بەردەوامی ئێران و پەككەوتنی رێڕەوە ئاوییەكان، هەناردەكردنی گازی شل (LNG) لە قەتەرەوە بۆ ئەوروپا رووبەڕووی گرفت بووەتەوە.

ئیتاڵیا دەیەوێت لە رێگەی جەزائیرەوە ئاسایشی وزەی وڵاتەكەی بپارێزێت و جێگرەوەیەك بۆ ئەو گازە بدۆزێتەوە كە پێشتر لە قەتەرەوە بۆی دەهات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *