ڕووسیا تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی دایه پاڵ به‌ریتانیا كه هه‌ژموونی میدیایی خۆی بۆ تێكدانی هه‌وڵه‌كانی گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنی ئاشتی له‌باره‌ی جه‌نگی نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا به‌كارده‌هێنێت.
كیریل دیمیتریڤ نوێنه‌ری تایبه‌تی ڤلادیمێر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا له تۆڕی ئێكس نووسیویه‌تی، كێشه‌كه به ته‌اووی ڕوونه و هه‌مووان په‌راوێزی ده‌خه‌ن، ئه‌ویش خواستی حكوومه‌تی به‌ریتانیای چه‌په بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگ له ئۆكراینا هه‌رگیز كۆتایی نه‌یه‌ت، چونكه به كۆتاییهاتنی جه‌نگ به‌ریتانییه‌كان سه‌رنجیان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و شێوازه ژیانه وێرانكراوهی هه‌یانه.
دیمیتریڤ گوتی، له‌نده‌ن هه‌ژموونی میدیایی خۆی بۆ تێكدانی هه‌وڵه‌كانی ئاشتی و ڕێگرتن له په‌ره‌پێدانی هاریكارییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و واشنتن به‌كارده‌هێنێت.
ئه‌و قسانه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌ی پووتین له كاتێكدایه پێشتر ئاندی بیرنهام سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا مۆسكۆی تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی ده‌ستوه‌ردانی له ده‌نگدانی به‌ریتانییه‌كان بۆ ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌بووه.
















Leave a Reply