كەناڵێكی سعوودی: بە بەهای 35 ملیار دۆلار نەوت لە عێراق دزراوە

بینەر: (106)

كەناڵی حەدەسی سعوودی ئاشكرای دەكات، میلیشاكان و حزبەكانی عێراق رۆژانە لە ملیۆنێك و 500 هەزار بەرمیل نەوت سوودمەند دەبن، لە 2011 وە تا ئێستە نزیكەی 35 ملیار دۆلار لە داهاتی نەوت دزراوە.

ئەمڕۆ دووشەم 27ی تەمووز، كەناڵی حەدەسی سعوودی، چەند نهێنییەكی گەندەڵیی كەرتی نەوتی عێراق ئاشكرا دەكات و دەڵێ‌، “لە 2011 وە گرێبەستی نایاسایی لە عێراق دەستی پێ كردووە و سێیەكی داهاتی نەوت بۆ حزبەكان و میلیشیاكان دەچێت”.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەو كەناڵە، حكوومەتی عێراق بە فەرمی رەزامەندیی داوەتە میلیشیاكان و حزبەكان تا كارگەی نەوت دابمەزرێنن، رۆژانە لە ملیۆنێك و 500 هەزار بەرمیل سوودمەند دەبن، بەشێكی زۆریان لە یاریكردن بە نرخی سووتەمەنییەكانی وەك بەنزین سوودمەند دەبن و كۆی گشتی ئەو پارەیەی كە لە داهاتی نەوت دزراوە، نزیكەی 35 ملیار دۆلار دەبێت.

هەندێكیشیان كاریگەرییان بەسەر رێككەوتنەكانی نەوت هەیە، بەو هۆیەیشەوە دەوڵەتی عێراق بە دەیان ملیار دۆلاری لەو گرێبەستانە زیانی بەركەوتووە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *