كەمیی ڤیتامین D ئێسكەكانتان لەناو دەبات

بینەر: (489)

ئێستە زۆرینەی خەڵك كاتەكانیان لە ژوورەوەیە و شوێنی كاریان لەسەر مێز و كورسیی فەرمانگە و كۆمپانیاكانە، ئەمەیش وا دەكات كەمتر بەر تیشكی خۆر بكەون و بەمشێوەیەیش جەستە ڕێژەی پێویستی ڤیتامین Dی پێنەگات، پسپۆرانیش ئەمە بە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر سەرجەم ئێسكەكانی جەستەی مرۆڤ ناو دەبەن.

نیشانەكانی كەمیی ئەو جۆرە ڤیتامینە بۆ ماندووبوونی بەردەوام و لاوازیی ماسولكەكان و ئازاری ئێسك و جومگەكان دەگەڕێتەوە، بۆیە ئەوانەی بە دەست ئەو گرفتانەوە دەناڵێنن، پێویستە بە بەردەوامی حەبی ڤیتامین D بخۆن.

ڤیتامین D ڕۆڵێكی سەرەكی لە یارمەتیدانی جەستە دەگێڕێت، بۆ مژینی كالیسیۆم و فۆسفۆر كە دوو كانزای سەرەكی و پێویستن لە بەهێزكردنی ئێسك و مانەوەی بە پتەوی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی نووسینگەی تەواوكارییە خۆراكییەكانی سەربە پەیمانگەی نیشتمانی ئەمەریكا بۆ تەندروستی، كاتێك ڕێژەیەكی پێویستی ئەو جۆرە ڤیتامینە لە جەستە بوونی نەبێت، ئەوا ئێسكەكانی مرۆڤ لاواز دەبن و تێكدەچن و توانا و بەهێزییان لە دەست دەدەن.

كاتێك ڕێژەی ئەو ڤیتامینە لە جەستە بە تەواوی و بۆ ماوەیەكی زۆر كەم ببێتەوە، ئەوا مرۆڤ تووشی جۆرە نەخۆشییەك دەبێت كە پێی دەگوترێت “لینی ئێسكەكان” كە بریتییە لە لاوازبوونی ئێسكەكان و زۆرترین ئەگەری شكان و دەرهاوێشتنی زۆرترین ئازار لە ئێسكەكان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *