دادگه‌ی كوێت فه‌رمانی له‌داردانی به‌سه‌ر سێ تۆمه‌تبار ده‌كرد، كه تێوه‌گلاون له دزه‌پێكردنی زانیاری بۆ ئێران و حزبوڵای لبنانی، تا ئه‌وانیش پلان و ئاماده‌كاری خۆیان بۆ تیرۆركردنی به‌رپرسانی كوێت دابڕێژن، له نێو ئه‌و به‌رپرسانه‌یش كه دیاری كرابوو، كوشتنی شێخ فه‌هد ئه‌لیوسف جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیرانی ناوخۆی كوێت بووه.
دادگه‌ی تاوانه‌كانی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت بۆ كرده تیرۆریستییه‌كان دوو تۆمه‌تباری تریشی به سزای زیندانی هه‌شت ساڵ و یه‌كێكی تریش پێنج سااڵ ده‌خرێنه گرتووخانه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی “ئه‌لقه‌به‌س”ی كوێتی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی تاوانباران كراون، هه‌وڵدان بووه بۆ دزه‌پێكردنی زانیاری تا دوژمنان كرده‌ی تیرۆریستی دژی كوێت و به‌رپرسانی ئه‌نجام بده‌ن و چوونی گیراوانه بۆ ڕیزی نێو ئه‌و گرووپانه‌ی كه له‌لایه‌ن كوێته‌وه قه‌ده‌غه‌كراون و زیانی گه‌وره‌یان بۆ ئاسایشی نیشتمانی كوێت هه‌یه.
هۆكاری سه‌پاندنی ئه‌و سزا قورسه له‌لایه‌ن دادگه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، تاوانباران ویستوویانه ده‌ست بۆ ئاسایشی وڵات ببه‌ن و ئاژاوه و په‌شێوه‌ی دورست بكه‌ن و متمانه‌ی خه‌ڵك به دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت له پاراستنی سه‌لامه‌تی و سامانه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
















Leave a Reply