كوێت: لە بەسرە هێرش كراوەتە سەر كونسوڵگەكەمان

بینەر: (39)

وەزارەتی دەرەوەی كوێت ئاشكرای دەكات، بەردەوام لە بەسرە هێرش دەكرێتە سەر كونسوڵگەی كوێت و حكوومەتی عێراقیش تا ئێستە نەیتوانیوە رێگریی لەو هێرشانە بكات.

ئەمڕۆ دووشەم 13 تەمووز، وەزارەتی دەرەوەی كوێت لە راگەیەنراوێكدا دەڵێ‌، “بە توندی سەركۆنە و سەرزەنشتی ئەو هێرشە بەردەوامانە دەكەین كە دەكرێنە سەر كونسوڵگەی گشتیی كوێت لە بەسرەدا”.

وەزارەتی دەرەوەی كوێت ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەگوێرەی رێككەوتنی ڤییەنا كە لە ساڵی 1963 بۆ رێكخستنی كونسوڵگەكان دانراوە، دەبێت وڵاتی پێشوازیكەر پارێزگاری لە شاندە دیپلۆماسییەكان بكات.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، “كەچی وێڕای كۆششەكانی حكوومەتی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەیان، هێرشەكان بەردەوامن. بۆیە دەبێت حكوومەتی عێراق رێكاریی دەستبەجێ و یەكلاكەرەوە بگرێتەبەر بۆ ئەو كەسانەی ئەو هێرشانە دەكەن”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *