فڕەنسا بە فەرمی قەدەغەی هاتوچۆی لە پاریس و چەند شارێکی تر ڕاگەیاند

بینەر: (1.2K)

ئەمڕۆ دووشەم 19ی ئۆکتۆبەر، دەسەڵاتدارانی فڕەنسا بە فەرمی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەییان لە بەشێک لە پایتەخت و چەند شارێکی تری وڵاتەکە ڕاگەیاند، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو شەپۆلە ناڕەزایەتی و گرژییانەی چەند ڕۆژێکە وڵاتەکەی گرتووەتەوە.

بەپێی نووسینگەی سێباستیان لۆکۆرنۆ سەرۆک وەزیرانی فڕەنسا، بڕیار دراوە قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە سەعات هەشتی ئێوارە تا شەشی بەیانی بۆ شەوانی دووشەم و سێشەم لە شارەکانی لێل، واتینی، دوای، و دینان جێبەجێ بکرێت.

هاوکات پۆلیسی فڕەنسا بڵاوی کردەوە، قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە چەند گەڕەکێکی پاریس لە سەعات 11ی شەو تا شەشی بەیانی سبەی سێشەم دەست پێ دەکات، هەروەها خۆپیشاندان لە بەشێک لە پاریس قەدەغە کراوە. لە لایەکی تریشەوە، سەرۆکی شارەوانیی نیس بڕیاری دا قەدەغەی هاتوچۆ بۆ مێرمنداڵان لە سەعات نۆی ئەمشەو بەدواوە جێبەجێ بکرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *