شاندێكی ئەنەكەسە گەیشتە دیمەشق

بینەر: (1.6K)

شاندێكی باڵای ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا “ئەنەكەسە” بە سەرۆكایەتی محەمەد ئیسماعیل گەیشتە دیمەشق.

لەسەر بانگهێشتی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ئەمڕۆ دووشەم شاندێكی باڵای ئەنەكەسە گەیشتە دیمەشق، بڕیارە چەند دیدار و كۆبوونەوەیەكی سیاسی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدەن.

ئەنەكەسە بە مەبەستی دەربڕینی بۆچوونە سیاسییەكانی خۆی و داواكارییەكانی گەلی كورد لە دیمەشق، ئەو بانگهێشتنامەیەی قبووڵ كردووە و پرس و راشی لەگەڵ لایەنە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووە.

پێشتر حكوومەتی كاتی سووریا بانگێشتی شاندێكی باڵی ئەنەكەسەی كردبوو، بەڵام لەبەر دۆخی رۆژئاوای كوردستان شاندەكە نەچوونە دیمەشق، ئێستە كە دۆخەكە هێمن بووەتەوە و مافەكانی گەلی كورد باسی رۆژانەی ناو سووریایە، شاندەكە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە تاوتوێی پرسی كورد لە سووریا دەكەن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *