به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا بۆ تۆڕی سی ئێن ئێن ئاشكرایان كردووه، كه جۆرێك له دابه‌شبوون و جیاوازی له ئێران له نێوان شاندی دانوستاندكار و سوپای پاسداران له‌باره‌ی دانوستاندنكردن له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروستبووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییانه ڕوونیان كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی شاندی ئێران و عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه و كه‌سی دووه‌می نێو شاندی دانوستاندكاری ئێران جیاوازی بۆچوونیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سوپای پاسداران بۆ دروستبووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه پاسداران به لایه‌نی توندڕۆی ئێران هه‌ژمار ده‌كرێن.
ئه‌و جۆره له دابه‌شبوون و جیاوازییه گومانی له‌باره‌ی لایه‌نی سه‌رپشككراو بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی كۆتایی و واژووكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه دروست كردووه، له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی گه‌ڕی دووه‌می دانوستاندنه‌كان له نێوان واشنتن و تاران و نزیكبوونه‌وه له گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن.
هاوكات به‌رپرسێكی حكوومه‌تی تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه، كه لێدوانه ئاشكراكانی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا زیانی به دانوستاندنه‌كان گه‌یاندووه، دۆخه‌كه هه‌ستیاره و ئێرانییه‌كان به قووڵی به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا بێ متمانه‌ییان پێوه دیاره و ئه‌وان نایانه‌وێ تره‌مپ په‌نا بۆ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و دانوستاندن ببات و وا پێشانی بدات كه ئێرانییه‌كان له‌سه‌ر هه‌موو خاڵه‌كان ڕازی بوون، له كاتێكدایه تا ئێسته ڕێككه‌وتنی كۆتایی بوونی نییه. به تایبه‌ت ئه‌و خاڵانه‌ی كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكی ئێرانه‌وه پێگه‌ی ڕژێم كه‌متر ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ری سازشی گه‌وره‌ی بۆ بكه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌وه‌یشی گوت، كه ئێران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵ داوه، به‌ڵام تا ئێسته ورده‌كارییه‌كانی یه‌كلایی نه‌بووه و به ته‌واوی ناتوانرێ بگوترێ كه له‌سه‌ری گه‌یشتووون به ڕێككه‌وتن، ئێرانییه‌كانیش نایانه‌وێ به ئاشكرا زۆر به لاوازی ده‌ربكه‌ون.
















Leave a Reply