هێزه چه‌كداره‌كانی حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن به پشتیوانی سعوودیه به‌رده‌وامن له هێرشیان بۆ سه‌ر حووسییه‌كان و له ناوچه‌ی مه‌ئره‌ب له پێشڕه‌ویدان و له پارێزگه‌ی ته‌عزیش شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌گه‌ڵ حووسیه‌كان به‌رده‌وامی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ “جه‌زیره” دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، له پارێزگه‌ی ته‌عز شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان زۆر قورسن و حووسییه‌كان بۆردمانی گه‌ڕه‌كێكی نیشته‌جێبوونیان كردووه، به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كوژراون و برینداربوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، هێزه‌كانی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن له میحوه‌ری باكوری ڕۆژئاوای مه‌ئره‌ب توانیویانه كۆنتڕۆڵی به‌رزاییه‌كان و شوێنه ستراتیجییه‌كانی ده‌وروبه‌ری سه‌ربازگه‌ی “ماس”ی ستراتیجی له نزیك ناوچه‌ی مه‌دغه‌ل بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی هێرشه چڕه‌كانیان بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و تێكشكاندنی هێله‌كانی به‌رگری چه‌كدارانی حووسییه‌كان.
















Leave a Reply