بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌م عاسم مونیر سوپاسالاری هێزه چه‌كداره‌كانی پاكستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته تاران و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئێران تاوتوێی گفتوگۆ و دانوستانه ناڕاسته‌وخۆكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بكات.
تا ئێسته ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی موشیر عاسم مونیر بۆ تاران ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام سه‌ردانی به‌رپرسانی باڵای پاكستان بۆ ئێران به ته‌واوی هۆكار و ئامانجه‌كانی ڕوونه، ئه‌ویش ده‌ستكردنه‌وه‌یه به گفتوگۆكان و گه‌یاندنی په‌یامی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانه به یه‌كتر.
پاكستان یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین هه‌وڵی ناوه‌ندگیری له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌وڵه‌كانی وایكرد كه واشنتن و تاران بگه‌ن به یاداشتی لێكگه‌یشتن بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، به‌ڵام دواجار یاداشته‌كه په‌راوێزخراوه و هه‌ردوولا چیتر پێوه‌ی پابه‌ندنه‌بوون و گفتوگۆكان هه‌ڵپه‌سێردران.
هه‌وڵه‌كانی ئیسلام ئاباد كۆتایی نه‌هات و جارێكی تریش له په‌راوێزی دیداری لووتكه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گفتوگۆكان ئه‌نجام درانه‌وه، كه‌چی جارێكی تر بێ ئه‌نجام كۆتاییان هات و ئه‌مه‌ریكا ده‌سپێشخه‌رییه‌كی حه‌وت ڕۆژی ئێرانی ڕه‌ت كرده‌وه.
















Leave a Reply