بینەر:
(38)
فڕۆكە جەنگییەكانی سعوودیە بە هاوكاریی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی یەمەن، هێرشیان كردە سەر فڕۆكەخانەی سەنعا، بە مەبەستی پەكخستی پێوەندیی نێوان میلیشیای حووسی و ئێران.
ئەمڕۆ دووشەم 13ی تەمووز، فڕۆكە جەنگییەكانی سعوودیە بە هاوكاریی لەگەڵ وەزارەتی بەرگریی یەمەن “حكوومەتی ددانپێندراو لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی”، هێرشیان كردە سەر فڕۆكەخانەی سەنعا.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی بەرگری یەمەندا هاتووە، “حكوومەتی شەرعیی یەمەن هەوڵی داوە چەندان جار حووسییەكان و ئێرانی ئاگادار كردووەتەوە، نابێت فڕۆكەكانی ئێران ئاسمانی یەمەن ببەزێنن، بەڵام سوودی نەبووە، بۆیە ئەو هێرشە ئەنجام دراوە”.
یەمەن لەلایەن میلیشیای حووسییەكان دەستی بەسەردا گیراوە و حكوومەتەكەیش لە دەرەوە لەلایەن سعوودیەوە پشتیوانی دەكرێت، میلیشیاكانی حووسیش سەربە ئێرانن.
















Leave a Reply