وەزارەتی بەرگریی سعوودیە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەم 13ی تەمووزی 2026، لە بەیاننامەیەکدا ڕای گەیاند کە مامەڵەیان لەگەڵ چەند مووشەکێکی بالیستیدا کردووە کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی یەمەنەوە ئاراستە کرابوون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە مووشەکە بالیستییەکان بەرەو ناوچەکانی باشووری سعوودیە ئاراستە کرابوون و لەلایەن هێزەکانیانەوە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە گوتەبێژی سەربازیی ئەو گرووپە چەکدارانە ڕای گەیاند، بەئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی سەنعا لەلایەن سعوودیەوە، کۆتایی بە قۆناغی کەمکردنەوەی گرژییەکان دەهێنێت و وەڵامدانەوەیان دەبێت.
پێشتر لە ئەمڕۆ دووشەم، میدیاکانی سەر بە گرووپە چەکدارەکان بڵاویان کردەوە کە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سەنعا ڕووبەڕووی زنجیرەیەک بۆردمانی سعوودیە بووەتەوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ ئەو تۆمەتانەی یەمەن ئاراستەی ئێرانی دەکات بە بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەکەی و پاڵپشتیکردنی ئەو گرووپانە.
















Leave a Reply