به‌رپرسانی سعوودیه ئاشكرایان كرد، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م چوار درۆنیان له ناوچه‌كانی باشووری وڵات خستووه‌ته خواره‌وه، كه له‌لایه‌ن گرووپی چه‌كداری حووسییه‌كان به ئاراسته‌ی سعوودیه هه‌ڵدرابوون. هاوكات خستنه‌خواره‌وه‌ی سێ مووشه‌كی بالیستیكی حووسییه‌كانیان له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات ڕاگه‌یاند.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، به‌رگری ئاسمانی سعوودیه له ناوچه‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته چوار درۆنی له ئاسمانه‌وه تێكشكاندووه و له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی سعوودیه‌یش سێ مووشه‌كی بالیستیك، سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌و وڵاته كرابوون.
پێشتر لیوا تركی مالیكی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری سعوودیه خستنه‌خواره‌وه‌ی سێ درۆنی تری له ناوچه‌كانی ڕیاز و باشووری شانشینی سعوودیه ئاشكرا كرد.
له به‌رانبه‌ردا دووشه‌م سعوودیه ئاشكرای كرد، هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی بۆ سه‌ر بنكه و پێگه‌ی حووسییه‌كان له یه‌مه‌ن ئه‌نجام داوه و پێنج تونێلی هه‌ڵگرتنی مووشه‌كی بالیستیك و چوار سه‌كۆی هه‌ڵدانی مووشه‌ك و درۆن و كۆگه‌یه‌كی تری مووشه‌كی به ته‌واوی وێران كردووه.
لیوا تركی مالیكی له‌وباره‌وه گوتی، فه‌رمانده‌یی هێزه هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانی پشتیوانیكردن له حكوومه‌تی شه‌رعی یه‌مه‌ن، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی به وردی ئه‌نجام دا و ئامانجه‌كانی به ته‌واوی پێكا، ئه‌مه‌یش وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ هێرشی مووشه‌كی و درۆنی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر سعوودیه.
















Leave a Reply